نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
K24 - بهغدا:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، بڕیارە سهرهتا لهگهڵ محهممهد شیاع سوودانی سهرۆكوهزیرانی عێراق كۆببێتهوه.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کودستان24 لە بەغدا، گرنگترین پرسی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، تایبەت دهبێت بە هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆر و هەروها پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمەڵێ بابەتی دیكهی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان.
هاوکات هەر ئەمشەو بڕیارە سەرۆکی هەرێمی كوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوبردنی دەوڵەت بکەن، کە تایبەتە بە ئەنجامی سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمهریکا و ههروهها سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر، بڕیارە لە کۆبوونەوەکە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک تاووتوێ بکرێت.
نێچیرڤان بارزانی ئەمشەو لە بەغدا دەمێنێتەوە، سبەی یەکشەممە لەگەڵ دکتۆر لهتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و ژمارەیەک لە سەرکرده و هێزە سیاسییەکان کۆببێتەوە .