نێیمار دوای بردنه‌وه‌ی مێدالیای زێری ئۆڵمپیك، هه‌ڕه‌شه ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی نێیمار، مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیكی ریۆ برده‌وه، په‌یامێكی توند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی له‌به‌رده‌م میدیاكان راگه‌یاند.
له پرێس كۆنفراسێكدا، نێیمار دا سیلڤا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، بردنه‌وه‌ی مێدالیای زێڕ له ئۆڵمپیكی ریۆ خۆشییه‌كی گه‌وره‌ی پێ به‌خشیوه و هه‌رگیز ناتوانێت وه‌سفی بكات.
نێیمار ده‌شڵێت: ئه‌وانه‌ی له رابردوو ره‌خنه بارانیان ده‌گرتم، ئێستا پێویسته بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن و وانه له‌م زۆره‌بڵێیه وه‌ربگرن كه بێ ڕه‌حمانه كه‌وتبوونه گیانم.
نێیمار له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه چیتر نایه‌وێت ببێته كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ده‌شڵێت: داوا له راهێنه‌ری به‌رازیل ده‌كه‌م یاریزانێكی دیكه بۆ شاره‌ی كاپتنی هه‌ڵبژێرێت.
نێیمار توانی بۆ یه‌كه‌مینجار مێدالیای زێر بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له ئۆڵمپیك بباته‌وه، له یاریی كۆتایی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا گۆڵێكی تۆمار كرد، له كاتی لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له‌سه‌ر خاڵی سزا، نیمۆ دوایین لێدانی به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرد و هانده‌رانی سامبای هێنایه سه‌ما.