به ئینفۆگرافیك، دوو وه‌رزشوانی كوردی ئۆڵمپیكی ریۆ ببینه
كوردستان24 رۆژانه له پاڵ خستنه‌ڕووی هه‌واڵ و زانیاری ورد و درشت له باره‌ی یارییه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، هه‌ڵبه‌ت به‌رده‌وام زۆرترین زانیاریی له‌سه‌ر وه‌رزشوانه كورده‌كان خستۆته ڕوو، به‌تایبه‌تی ئه‌و یاریزانه كوردانه‌ی كه پێشتر به‌هۆی دابه‌شبوون و له‌تكردنی كوردستان، له شوێن و وڵاتانی دیكه گیرساونه‌ته‌وه و ئێستا له ژێر ئاڵای وڵاتانی جیاواز له ئۆڵمپیكی ریۆ ده‌دره‌وشێنه‌وه.
له‌م گرافیكه‌ی ئه‌مجاره‌دا ئاماژه به ناوی خانمه وه‌رزشوانێكی كوردی باكووری كوردستان كراوه به ناوی (نور ته‌ته‌ر) كه له ئۆڵمپیكی ریۆ له وه‌ك تایكواندۆزانێك مێدالیایه‌كی برده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گرافیكه‌كه‌دا، ناسنامه‌ی كوردێكه‌ی دیكه خراوه‌ته ڕوو به ناوی (میخایل ئالۆیان) وه‌ك بۆكسوه‌شێنێك له ئۆڵمپیكی ریۆ یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا ده‌كات و گه‌یشتۆته قۆناخی كۆتایی.