چیرۆكی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌ ده‌یه‌ویست كارێكی مرۆڤدۆستانه‌ ئه‌نجام بدات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6bf2baea-c3fe-4fa4-a506-055b1aff14e1/teqe%20le%20p-eshmerge.ism/manifest

K24 - كه‌ركووك:

پێشمەرگە دەرگای بە رووی ئاوارە ھەڵاتووەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە سنووری باشوور و رۆژئاوای کەرکووك کردووه‌تەوە و ھاوکاریيان پێ دەگەیەنێت, لەکاتی گەیاندنی ھاوکاريیەکانیش لە گوندی سەددە داعش تەقە لە ھێزی پێشمەرگە دەکات و لەئاکامدا پێشمەرگەیەك بەناوی کاروان  شەھید دەبێت و یەکێکی دیکەش برینداردەبێت.

ھاوسەنگەرەکانی کاروان دەڵێن ئەو ویستی ئاوارەکان لە برسێتی و تینوێتی گەرمی ھاوین ڕزگار بکات, بەڵام داعش ڕێگەی پێنەدا کارە مرۆڤانەکەی بە ئەنجام بگەیەنێت و شەھیدی کرد.