رۆبه‌رت فۆرد بۆ سوورییه‌كان: چاوه‌ڕێ مه‌بن ئۆباما رزگارتان بكات
K24 - هه‌ولێر:
رۆبه‌رت فۆرد، دوایین كۆنسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شق، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ى وڵاته‌كه‌ی، ره‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌تی ئیداره‌ی ئۆباما گرت، به‌تایبه‌تیش له دۆسیه‌ی سووریا و رووی ده‌میشی كرده سوورییه‌كان و گوتی: "چاوه‌ڕێ مه‌بن ئۆباما رزگارتان بكات".
رۆبه‌رت فۆرد، دوایین كۆنسوڵی ئه‌مه‌ریكا بوو له دیمه‌شق، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا رایگه‌یاند، هیچ كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سووریا له ئارادا نییه و ئه‌مه‌ریكاش ناتوانێت بگاته هیچ رێككه‌وتنێك.
هه‌روه‌ها گوتی: "به راشكاوییه‌وه ده‌ڵێم، ئۆباما هه‌وڵێكی زۆر كه‌م ده‌دات، ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم هیچ هه‌وڵێكیش نادات، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی به‌هێزبكات و كۆده‌نگییه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه، له باره‌ی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی رێگرییان له‌وه‌كردووه ئۆباما هه‌وڵی كۆده‌نگی بدات، رۆبه‌رت فۆرد گوتی: "ئه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان: تاكه شت ئیداره‌ی ئۆباما جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی (دژی داعش – داعش كێشه‌یه)، به‌ڵێ كێشه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه له قه‌یرانێكی فراوانتره‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌ویش شه‌ڕی ناوخۆیی سووریایه".
رۆبه‌رت فۆرد، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئیداره‌ی ئۆباما كورتبینه به‌رامبه‌ر به داعش و شه‌ڕی ناوخۆیی سووریاشی پشتگوێخستووه، كه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تره و گوتی: "ئیداره‌ی ئۆباما هه‌وڵ ده‌دات به چه‌كوشێكی سه‌ربازی، كێشه‌یه‌كی سیاسی چاره‌سه‌ر بكات، له‌راستیشدا ته‌نها قووڵتری ده‌كاته‌وه".
له باره‌ی هۆكاری دووه‌میش، فۆرد گوتی: "ئیداره‌ی ئۆباما له به‌رامبه‌ر كرده سه‌ربازییه‌كانی وڵاتان له سووریا زۆر نیگه‌رانه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش بۆ زۆرێك له ئێمه ژیرانه بێت، به‌ڵام زۆر شتی دیكه هه‌ن، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌توانن بیكه‌ن و پێگه‌ی خۆیان له‌و ململانێیه‌دا به‌هێزتر بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه گه‌وره‌كه، كه شه‌ڕی ناخۆیه".
له كۆتایی قسه‌كانیدا، رۆبه‌رت فۆرد، گوتی: "به‌رامبه‌ر به ئیداره‌ی ئۆباما گه‌شبین نیم، وابزانم ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ سوورییه‌كان بیزانن، به‌تایبه‌تیش پزیشكانی حه‌له‌ب، چاوه‌ڕێلا ئه‌وه له ئیداره‌ی ئۆباما نه‌كه‌ن به هانایانه‌وه بچن و رزگارییان بكه‌ن، چونكه له راستیدا ئه‌و شته روونادات".