عومرانێكی نوێ له ژیر خانووه رووخاوه‌كانی حه‌له‌ب ده‌رده‌هێنرێت
K24 – هه‌ولێر
چیرۆكی ئالان و عومرانه‌كانی سوریا به‌كۆتایی نایه‌ت. عومرانێكی نوێ له‌ژێر خانووه رووخاوه‌كانی حه‌له‌ب ده‌رده‌هێنرێت كه ته‌نیا سه‌ری له ده‌ره‌وه ماوه و له‌شی له سنگه‌وه تا پێیه‌كانی له‌ژیر دار و به‌رده رووخانه‌كانی خانووه‌كه‌یان ماوه و به ئازاركێشانه‌وه داوای ئاوی خواردنه‌وه ده‌كات.
كه‌ناڵی بی بی سی وینه‌ی چۆنییه‌تی ده‌رهێنان و رزگاركردنی ئه‌حمه‌دی 11 ساڵی بڵاو ده‌كاته‌وه كه ماوه‌ی ده‌رهێنانی له ژیر پاشماوه و خانووی رووخا‌و زیاتر له كاتژمێرێك درێژە دەكێشێت. منداڵه‌كه به‌و كەسانە كه هه‌وڵی ده‌رهێنان ده‌ده‌ن ده‌ڵێت: "تێنوومه، ئاوم بده‌نێ".
ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌حمه‌د، له باوك و دایك و خوشك و برا و داپیرێك به‌هۆی بۆردومانه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌نیا بۆ خۆی به‌م شێوه‌یه جه‌رگبڕه رزگاری بووه.
به‌پێی ئاماری روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی مانگی ئاب زیاتر له 140 منداڵ له شاری حه‌له‌ب كوژراون، كه له ماوه‌ی پینج ساڵ له سه‌رتاسه‌ری سوریا ده‌گاته 50 هه‌زار منداڵ.