پێشمەرگە سێ بۆمبی چێنراوی داعش پوچەڵ دەکاتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە
وەزارەتی پێشمەرگە

K24- هەولێر

هێزێکی پێشمەرگە لە نزیک گوندی قوشەڵان، سێ بۆمبی چێنراویان پوچەڵ کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە(8ی ئایاری 2024)، ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا، هێزێكی لیوای 16ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوکاریی تیمی ئەندازیاریی  فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان،  سێ بۆمبی چێنراویان لە نزیک گوندی قوشەڵانی ناحیەی نەوجول لە میحوەری 3ی قادرکەرەم  پوچەڵ کردووەتەوە.

بە گوتەی تیمی ئەندازیاریی کۆماندۆی کوردستان، ئەو بۆمبانە  لەلایەن چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە داندراوەتەوە.