"عه‌لووش" به سلێمانی ده‌ڵێ "العراق الحبیب"
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی ئه‌لدیك، هونه‌رمه‌ندێكی سوورییه و له‌ناو هه‌وادارانیش زیاتر به گۆران "عه‌لووش" ناسراوه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، گه‌یشته شاری سلێمانی.
عه‌لی ئه‌لدیك له‌لایه‌ن كۆمپانیای وایت میدیا بانگهێشتی كوردستان كراوه و بڕیاره 24ى مانگ، ئاهه‌نگێكی خێزانی له شاری سلێمانی ساز بكات.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوڕێكانی داناوه و نووسیویه‌تی: "الی العراق الحبیب السلیمانية".