بە گۆڕینی ڕەگەزنامەكەی، بلیتی ئۆڵمپیكی بەدەستهێنا

ڕۆز براون خانمە یاریزانی لەشجوانی بە ڕەسەن ئوستراڵی
ڕۆز براون خانمە یاریزانی لەشجوانی بە ڕەسەن ئوستراڵی

ڕۆز براون خانمە یاریزانی لەشجوانی ئوستراڵیا خەونی لەمێژینەی بەشداریكردنی لە كێبڕكێیەكانی ئۆڵمپیك بەدی دێنێت كە ساڵانێكی زۆر بوو چاوەڕوانی دەكرد ئەمەش بە گۆڕینی رەگەزنامەكەی هاتە دی كاتێك بڕیاریدا یاریی بۆ نیوزلەندا بكات كە پێشتر لەژێر ئاڵاتی ئوستراڵیا بەشداریی لە چەندان پاڵەوانێتی جیمناستێك كردووە و لە 2018 مێدالیای زێری بردەوە.
رۆز بڕاون لە ویلایەتی کوینزلاندی ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا لە باوكێكی ئوسرالیا و دایكێكی نیوزلەندا لە دایکبووە و ئێستا لە شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا نیشتەجێیە و تەمەنی 29 ساڵە.
براون، پێشتر سێ میدالیای لە یارییەکانی کۆمۆنوێڵس لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوستراڵیا بەدەستهێناوە، ساڵی ڕابردوو بڕیاریدا لەبەرخاتری دایكی رەگەزنامەی بگۆڕێت و ئەمەش بەخێروبەرەكەت بۆی شكایەوە و بلیتی ئۆڵمپیكی پاریسی 2024ـی بەدەستهێنا.
رۆز بڕاون لە لێدوانێكدا رایگەیاند چوار مانگی باوەڕپێنەكراوم لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەگەڵ نیوزلەندا تێپەڕ كردووە، گوتیشی: بۆ من ئەزموونێكی باوەڕپێنەكراو بوو، پێشوازییەكی زۆرم لێكرا، كارێكی شێتانە بوو، بەڵام یەكێكە لە گۆڕانكارییە چێژبەخشەكانی ژیانی پیشەگەری من.
گۆڕینی رەگەزنامەی ئەو خانمە وەرزشوانە زۆرترین كاردانەوەی ئەرێنی بەدوای خۆیدا هێنا، لە نێو هاوڕێیەكانیشی زۆرترین گاڵتەجاری لێكەوتەوە.
رۆز لە وەڵامی یەكێك لە هاوڕێیەكانی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: ئەم كارەی من دایكمی زۆر دڵخۆش كردووە، ئەمەش هەنگاوێكی باش و ئەرێنییە بۆ من كە دایكم لێم رازی بێت.
پێشتر وەرزشوانانی نیوزلەندا لەژێر ئاڵای هەڵبژاردەی ئوستراڵیا بەشدارییان لە ئۆڵمپیك دەكرد، پاشان لە دوای 1920ـەوە تاوەكو ئێستا لەژێر ئاڵای خۆیان بەشداریی پاڵەوانێتییەكان دەكەن.

.