10 سه‌رنجڕاكێشترین وێنه‌ی ئۆڵمپیكی ڕیۆ
دره‌نگایی شه‌وی رابردوو به ئاهه‌نگێك كۆتایی به ئۆڵمپیكی ریۆ2016 هات، ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنج بوو له‌م ئۆڵمپیكه زۆر دیمه‌ن و وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێشی وه‌رزشوانه به‌شداربووه‌كان بوونه مانشێت و به‌رگی گۆڤار و رۆژنامه‌كان، دیارترین ئه‌و وێنانه له خواره‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو كه زۆرترین سه‌رنجی میدیاكان و سۆشیاڵ میدیای ڕاكێشاوه.
تیۆفیمۆی بۆكسوه‌شێنی هۆندۆراس بۆكسێك له نێوچاوانی سۆفیانی ئومیهای وه‌رزشوانی فره‌نسا ده‌دات.
وه‌رزشوانی هۆڵه‌ندا ڤان مه‌یل له ئۆڵمپیكی ریۆ له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی بریتانیا
سارا رۆبلێس، خانمه وه‌رزشوانی ئه‌مریكا مێدالیای برۆنز له به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی به‌ده‌ستهێنا
شه‌ش یاریزانی دانیمارك به‌رگری له به‌رامبه‌ر فیدریك پیزارۆ، یاریزانی تۆپی ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌كه‌ن.
جاك له‌فه‌ر وه‌رزشوانی به‌ریتانیا مێدالیای زێڕی له نمایش و خۆهه‌ڵدانه نێو ئه‌و بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا
ماریانا تۆڵۆ، باسكه‌زانی ئوسترالیا له به‌رامبه‌ر هێلینا سیاكی خانمه یاریزانی تیپی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا
له كێبڕكێی كه‌نار ده‌ریا خانمێكی میسر و ئه‌ڵمانیا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه
روبی هارۆڵد، خانمه جیمناستیكزانی بریتانیا سوراو له لێوی ئیلیسا داونیسی هاونیشتیمانی ده‌دات
خۆشیده‌ربڕینی ئه‌لێكسانده‌ر نادۆر، جیمناستیكزانی ئه‌مریكا له كاتی بردنه‌وه‌ی مێدالیای بڕۆنز
ئاپڕیل رۆز، یاریزانی تۆپی باله‌ی كه‌نار ده‌ریا هاوشان له‌گه‌ڵ واڵش جێنین مێدالیای برۆنزیان بۆ ئه‌مریكا برده‌وه