كاتی رۆیشتنی براڤۆ بۆ مانچێسته‌ر سیتی راگه‌یاندرا
میدیاكانی ئیسپانیا له‌سه‌ر رۆیشتنی براڤۆی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا كۆكن و هه‌موویان جه‌خت له چوونی ئه‌و گۆڵپارێزه بۆ مانچێسته‌ر سیتی ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سكای سپۆرتسی ئینگلیزی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دادێ براڤۆ به فه‌رمی بۆ واژۆ كردنی گرێبه‌ستی مانچێسته‌ر سیتی گه‌شتی وڵاتی ئینگلاند ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا مان سیتی و بارسا به‌رامبه‌ر 25 ملیۆن یۆرۆ رێككه‌وتوون براڤۆ بگوازنه‌وه، 5 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌شیان وه‌كو پاداشت داناوه و گۆڵپارێزه چیلییه‌كه بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز رووده‌كاته ریزه‌كانی سیتیزنس.
له ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه پیپ گواردیۆلا له یه‌كه‌م گه‌ڕی پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر سه‌نده‌رلاند به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی به جۆ هارت نه‌كرد و ویلی كارباییۆی ئارجێنتینای كرده سه‌ره‌كی، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ هاتنی براڤۆ.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركا، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی براڤۆ له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزی هۆڵه‌ندی یانه‌ی ئه‌یاكس كاسپه‌ر سیلیسێن رێككه‌وتووه.