شەڕڤانانی یەپەگە لە حەسەكە لە پێشڕەویدان

یاریگا و زیندانی حەسەكەیان كۆنتڕۆڵكرد

K24 - حەسەكە

پەیامنێری كوردستان24 لە حەسەكە رایگەیاند، ھێرشی شەڕڤانانی یەپەگە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی حەسەكە بەردەوامە، شەڕڤانان لە بەرەوپێشچووندان و توانیویانە یاریگای حەسەكە و زیندانی سەرەكی شارەكە لەدەست ھێزەكانی حكوومەتی سووریا دەربھێنن و ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی یەپەگەدان.

گوتیشی: "تا ئێستا ھیچ رێككەوتن و ئاگربەستێك لە نێوان یەپەگە و ھێزەكانی حكوومەت نەكراوە و شەڕ بەردوامە".

پەیامنێری كوردستان24 كە لەگەڵ شەڕڤانان لە نێو شەڕەكەدایە و گوتی: "حكوومەت چەند ناوچەیەكی كەمی لە حەسەكە لە دەست ماوە و شەڕڤانان لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی بە تەواوەتی ئەو ناوچانەش كۆنتڕۆڵ بكەن".