كارمه‌ندێكی ئارسێناڵ خۆی ده‌كاته قوربانی یانه‌كه‌ی!
كارمه‌ندێك كه له فرۆشگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی له له‌نده‌ن كار ده‌كات، وازهێنانه‌كه‌ی ده‌خاته به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌ری فرۆشگه‌ی یانه‌كه، له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئارسین ڤینگه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه بتوانێت گرێبه‌ستی نوێ به‌ر له داخرانی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئه‌نجام بدات.
ئه‌م كارمه‌نده كه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه نووسراوی وازهێنانه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه خستوویه‌تیه به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌ری فرۆشگاكه كه له به‌شێكی نووسینه‌كه هاتووه" تكایه به داوای وازهێنانه‌كه‌م رازی ببن.."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه" هیوادارم وازهێنانه‌كه‌م پاره‌یه‌كی پێویست دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ڤینگه‌ر بتوانێت گرێبه‌ستی نوێ ئه‌نجام بدات".
ئه‌م داوایه‌ی كارمه‌نده‌كه وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ لێدوانه‌كه‌ی ئارسین ڤینگه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ئارسێناڵ دێت، كه هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی گرێبه‌ستی نوێی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه ژماره‌ی كارمه‌ندانی یانه‌كه زۆرن.
ڤینگه‌ر رایگه‌یاندبوو" پاره‌یه‌كی زۆری ئارسێناڵ بۆ 600 كارمه‌ندی یانه‌كه ده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه پاره نییه گرێبه‌ستی زۆری پێ ئه‌نجام بده‌ین".
وازهێنانی ئاشقه‌كه‌ی ئارسێناڵ له كاره‌كه‌ی، وه‌ڵامێكی گه‌رمی لێدوانه‌كانی راهێنه‌ره فڕه‌نسیه‌كه بوو، كه له‌بازاڕی گواستنه‌وه‌دا بێ جووڵه و ده‌نگ بووه، له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێشدا له دوو یاری ته‌نیا خاوه‌نی خاڵێكن.