لە جەرابلوس ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش دەستیپێکرد

K24 - ھەولێر

ژمارەیەك لە ئاژانسە ھەواڵییەكانی تورکیا بڵاوییان کردەوە، هێزێکی کۆماندۆی تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوانییان بۆ دەرکردنی داعش لە جەرابلوسی باکووری سووریا دەستپێکرد.

هاوکات، فڕۆکەکانی تورکیاش چەندین ئامانجی چەکدارانی داعشییان لە باکووری سووریا بۆردوومان کردووە و هێزەکانی سوپای ئازادی سووریاش بەشدارن لەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی تورکیا، ئامانج لەم ئۆپەراسیۆن سەربازییە، دوورخستنەوەی چەکدارانی داعش و زامنکردنی ئەمن و ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانیەتی لەگەڵ سووریا.