ئەردۆغان: داعش و یەپەگە لە جەرابلوس دەكەینە ئامانج

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/46a4b5b2-c732-4e02-a6ce-621b8056372d/recep%20teyp%20erdogan.ism/manifest

K24 - ھەولێر

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، لە گوتارێكدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكانیان لە سووریا لە دژی داعش و پەیەدەن. گوتیشی، ھەر كەسێك ھەرەشەبێت لەسەر توركیا ئەوان رووبەڕووی دەبنەوە و كەس ناتوانێت بەرامبەر توركیا بووەستێتەوە.

سەرۆك كۆماری توركیا گوتیشی: "ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا لە جەرابلوس دەستیپێكرد، ئۆپەراسیۆنەكە بۆ نەھێشتنی ھەڕەشەكانە لەسەر توركیا و داعش و یەپەگە دەكەینە ئامانج".

ئەردۆغان گوتی: "دوای كودەتا شكستخواردووەكە توركیا لەوپەڕی بەھێزی دایە و بەسەر سەرجەم گرووپە تیرۆریستییەكان سەردەكەوێت

ئەمڕۆ ھێزەكانی توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیان لە شاری جەرابلوسی باكووری سووریا دەستپێكرد و داعشیان تانك و زریپۆشەكانی توركیا چوونەتە ناوخاكی سووریا.