ژمارەی تۆمەتباران بە "دزی سەدەی دیالە" زیاتر دەبێت
![ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/May-2024/17164433341713419643171248279914141.jpg)
له دیاله فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارانی "تاوانی دزی سەدە" ده‌ركرا و ژماره‌ی تۆمه‌تباران بوو به نۆ كه‌س. سه‌رچاوه ئەمنییەکانیش دەڵێن، قۆناغی دووه‌می لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و كه‌یسه كۆتایی هاتووه، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران و قه‌باره‌ی پاره‌ی دزراوی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتووانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له دیوانی پارێزگا ئاشكرا نه‌كراوه.
لیستی ڕه‌شی دزی سه‌ده له عێراق فراوانتر ده‌بێت، لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و دۆسیه نهێنین و چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ده‌كرێت.
له دوایین گۆڕانكاریدا له‌باره‌ی دزی سه‌ده، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای دیاله ئاشكرای كرد، یادداشتێكی نوێ له‌و پارێزگایه بۆ ده‌ستگیركردنی تێوه‌گلاوانی كه‌یسی دزینی پاره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتووانی ده‌ستی تیرۆر له دیوانی پارێزگا ده‌ركراوه، كه پێشتر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیاله ئاشكرا كرابوو. به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه:
دوای ده‌رگرنی ئه‌و یاداشته بۆ ده‌ستگیركردنی تێوه‌گلاوان، ژماره‌ی تاوانباری ئه‌و كه‌یسه گه‌یشته 9 كه‌س.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دزیی سه‌ده له لێكۆڵینه‌وه‌كانی بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره به‌رده‌وامه، كه له حیسابی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتووانی تیرۆر دیارنه‌ماون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: فشاره‌كانی بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی تێوه‌گلاوان چڕ و پڕن، به‌ڵام كاره‌كانی ئه‌و كه‌یسه ئاڵۆزن و لیژنه‌ی ناوبراو پابه‌نده به پاراستنی نهێنی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، تا دێت به‌ڵگه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه ئاشكرا ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه لێكۆڵینه‌وه‌كان فه‌رمانی توندیان هه‌یه بۆ ئاشكراكردنی راستییه‌كان و ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و دزیه‌دا تێوه‌گلاون، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ئه‌و پاره‌یه، چ له‌ناوخۆی عێراق یانیش له‌ده‌ره‌وه.
گوتیشی: قۆناغی دووه‌می لێكۆڵینه‌وه له دزی سه‌ده له پارێزگای دیاله ته‌واو بووه و ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه، كه له ساڵی 2019ـه‌وه ده‌ست به دزینی پاره كراوه، به‌ڵام هیچ لێكۆڵینه‌ویه‌ك نه‌یتوانیوه قه‌باره‌ی پاره دزراوه‌كه ئاشكرا بكات، به‌ڵام قه‌باره‌كه‌ی یه‌كجار گه‌وره‌یه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێدا، راپۆرتی قۆناغی دووه‌می لێكۆڵینه‌وه، كه وردترین به‌دواداچوون له‌خۆ ده‌گرێت و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدراوه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی لای شه‌قامی عێراقی جێگه‌ی پرسیار ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه، ئاخۆ دوای ئاشكرابوونی تێوه‌گلاوانی ئه‌و كه‌یسه هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێن یان نا، چونكه هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه، پێویستی به بوێرییه‌كی گه‌وره‌یه، به‌تایبه‌ت كه باس له تێوه‌گلانی گه‌وره‌به‌ربرسان و كه‌سانی خاوه‌ن هه‌ژموونی عێراقی له‌و تاوانه‌دا ده‌كرێت.