سوپای ڕووسیا کۆنترۆڵی گوندی ئەندریفکای لە دۆنیتسک ڕاگەیاند

جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا
جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا

سوپای رووسیا  ئاشکرای دەکات، توانیویەتی گوندی ئەندریفکای لە ناوچەی دۆنیتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

ڕۆژی پێنجشەممە (23ـی ئایاری 2024)، سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، توانیویانە گوندی ئەندریفکای لە ناوچەی دۆنیتسک لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنترۆڵ بکات بەهۆی ئەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا دووچاری کێشەی کەمیی چەک و پێویستییەکانی جەنگ بوونەوە.

وەزیری بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چەند یەکەیەکی هێزەکانی باشووری ڕووسیا توانیویانە گوندی ئەندریفکا لە دۆنیتسک کۆنترۆڵ بکەن.

ڕۆژی 14ـی ئایار، ئەنتۆنی بلینکن، سەردانی ئۆکرانیای کرد، لە سەرەتای کۆبوونەوەیەکیاندا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی گوت: "ئێستا یارمەتیەکانی ئەمەریکا لە ڕێگەدایە و جیاوازییەکی ڕاستەقینە لە بەرانبەر هێرشەکانی ڕووسیا دروست دەکات".

لای خۆیەوە زێلێنسکی ستایشی هاوکارییە گرنگەکانی ئەمەریکای کرد و ئاماژەی بەوە دا، گەورەترین کورتهێنان کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییدایە، هەروەها ئاگەداری بلینکنی کردەوە کە ئۆکرانیا پێویستی بە دوو بەتەریی بەرگریی ئاسمانی هەیە بۆ شاری خارکیڤ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کە ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی ڕووسیا دەبێتەوە.

لە سەرەتایی شەڕەوە ئەمەریکا نزیکەی یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاریی سەربازی بە ئۆکرانیا داوە.