ئه‌حمه‌د تورك: جیاكاریی له نێوان شاره‌وانییه‌كانی توركیادا ده‌كرێت
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/May-2024/17165368724454.jpg)
سه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌رپرسیاریه‌تییان له ڕێگه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌وه وه‌رگرتووه؛ ده‌شڵێت كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خراپه‌كار‌ی قه‌ییوومه‌كان بسڕنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) ئه‌حمه‌د تورك، سه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، جیاكاریی له نێوان شاره‌وانییه‌كانی توركیادا ده‌كرێت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌شێك له مێدیاكان چه‌واشه‌كاری له‌م باره‌وه ده‌كه‌ن و پشتیوانی له سیسته‌می قه‌ییووم ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د تورك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان له ڕێگه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌وه ده‌نگیان به ده‌ست هێناوه و به‌رپرسیاریه‌تییان وه‌رگرتووه و به‌و په‌ڕی شه‌فافییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و هه‌موو زانیارییه‌كیش به مێدیاكان ده‌ده‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه نایانه‌وێت به‌و هه‌موو چه‌واشه‌كارییه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت، ده‌ست له به‌رپرسیاریه‌تی و خزمه‌تكردن هه‌ڵبگرن. داوایشی له مێدیای توركی كرد به ویژدانه‌وه مامه‌ڵه‌یاندا له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، قه‌یوومه‌كان خراپه‌كارییان كردووه و چه‌ندان دۆسیه‌ی ناشه‌فافیان له دوای خۆیان به جێ هێشتووه و مه‌به‌ستیانه خراپه‌كارییه‌كانی ئه‌وان بسڕنه‌وه.
ڕۆژی پێنجشەممە، 16-05-2024، لە کۆتا دانیشتنی یاسایی دۆسیەی کۆبانێ‌دا؛ دادگای ئەنقەرە ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی مێردین‌ی بە 10 ساڵ زیندان سزا دا.
ئەحمەد تورک لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، کاندیدی یەکەمی دەم پارتی بوو، بۆ گەورە شارەوانیی مێردین؛ توانی زۆرینەی دەنگەکان بە دەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی شارەوانییەکە.
ناوبراو لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2014 و 2019 بە سەرۆکی گەورە شارەوانیی مێردین هەڵبژێردرا، بەڵام هەردوو جاریش قەییووم لەشوێنی دانرا.
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد، لە ساڵی 1942 لە شاری مێردین‌ی باکووری کوردستان لە دایک بووە. لە ماوەی ساڵانی 1973 بۆ 2011 شەش خول بووەتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا. بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە زیاتر لە سێ ساڵ بەند کراوە.
ئەحمەد تورک لە ساڵی 1990 پارتی ڕەنجی گەلان (هەپ)ـی دامەزراند و ئەندامی دامەزرێنەری هەر یەکە لە پارتی کۆمەڵگەی دیموکراسی (دەتەپە)، بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراسی (دەهەپە)، پارتی دیموکرات (دەپە)، پارتی دیموکراتی گەل (هادەپ)، پارتی گەلی دیموکرات (دێهاپ)ـە.