فۆدین نایەوێت بیر لە لێدوانەکانی گواردیۆلا بکاتەوە

پێپ گواردیۆلا و فیل فۆدین
پێپ گواردیۆلا و فیل فۆدین

فیل فۆدین-ی ئەستێرەی مانچێستەر سیتی و باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ نیگەرانە لە لێدوانەکانی گواردیۆلا و نایەوێت بیری لێبکاتەوە.

پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی لە ئاهەنگی بوون بە پاڵەوانی پرێمەرلیگ ئەوەی ئاشکرا کرد، کە نزیکە لە جێهێشتنی یانەکە و گوتی: رۆیشتم نزیکترە وەك لە مانەوە.

فۆدین لەبارەی جێهێشتنی گوادیۆلا بۆ پۆدکاستی رادیۆی بەریتانیا گوتی: شتێکی ئاشکرایە ئەوە زۆر دڵتەنگمان دەکات، ناتوانم هیچی دیکە بڵێم لەوە زیاتر، بەڵام ئەگەر پێپ مان سیتی بەجێبهێڵێت شتێکی نامۆیە.

باشترین یاریزانەکەی پرێمەرلیگ دەڵێت: نامەوێت بیر لەوە بکەمەوە، کە گواردیۆلا مان سیتی بەجێدەهێڵێت، دەمەوێت شتی زیاتری لێوە فێرببم و چێژ لەو کاتانە وەربگرم، کە لێرەیە.

فۆدین ئاماژە ئاماژە بەوە دەکات، کە گواردیۆلا رۆڵی هەبووە لە باشکردنی ئاستی یاریکردنی و لە سەرەتای وەرز پێی گوتووە: لە هەموو یارییەك هەوڵ مەدە فیل فۆدین بیت، چەند راهێنەرێك هەن لەجیاتی ئەوەی ئاسانکاریت بۆ بکەن، شتەکان ئاڵۆزدەکەن، بەڵام گواردیۆلا وانییە.

فیل فۆدین ئەم وەرزە لەگەڵ مان سیتی لە 34 یاریی بەشداریی کردووە، 17 گۆڵ و 8 ئاسیستی هەیە و بە باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دیاریکرا، نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 130 ملیۆن یۆرۆیە.