بايدن: ئۆباما ناتوانێت گوله‌ن ده‌ربكات
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا جۆزێف بايدن، رايگه‌ياند، به گوێره‌ى ده‌ستوورى ئه‌مريكا هيچ كه‌سێك ناتوانێت كه‌س له ئه‌مريكا ده‌ربكات و سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباماش ناتوانێت بڕيارى له‌و جۆره ده‌ربكات.
ئه‌مڕۆ بايدن سه‌ردانى توركياى كرد و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته كۆبوويه‌وه.
له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ئه‌نجاميدا، بايدن وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ توركيا رايگه‌ياند، ئه‌مريكا به‌رده‌وام هاوپه‌يمانى توركيايه.
له باره‌ى فه‌تحوڵڵا گوله‌نيشه‌وه كه توركيا داواى ده‌كات، بايدن گوتى: ئه‌و پرسه په‌يوه‌سته به بڕيارى دادگاوه و هيچ كه‌سێك ناتوانێت كه‌س له ئه‌مريكا ده‌ربكات ئه‌گه‌ر بڕيارى دادگا نه‌بێت.
پێشتر ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، پێويسته ئه‌مريكا خۆى يه‌كلا بكاته‌وه ئايا گوله‌ن هه‌ڵده‌بژێرێت يان توركيا.