ھەپەگە بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكەی جزیرە راگەیاند

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پەكەكە بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكەی دوێنێی شارۆچكەی جزیرەی سەر بە شرناخی باكووری كوردستان راگەیاند.

لە راگەیاندراوێكدا ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند: "لەبەر ئەوەی گۆشەگیری لە سەر رێبەر ئاپۆ بەردەوامە و هیچ زانیاریەک لە رێبەرەکەمان بە دەستمان ناگات، لەلایەن تیمێکی ئێمەوە چالاکیەکی فیدایی لە جزیرە ئەنجامدرا و دەیان پۆلیس کوژران".

دوێنێ تەقینەوەیەك لە ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ خاڵیكی پشكنینی هێزه‌كانی ئاماده‌ له‌ نزیك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌منی روویداوه‌، بەوھۆیەوە 11 كەس كوژران و 78 كەسی دیكەش برینداربوون.

ھەپەگە بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكەی جزیرە راگەیاند