ئه‌ردۆغان، پوتین له ورده‌كاری ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا له ورده‌كاری ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له توركیا به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ناسراوه.
سه‌رانی هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ حه‌له‌ب و خه‌باتی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌تایبه‌تی ریكخراوی داعش رێككه‌وتن.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك، سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی سوریا و شه‌ڕی دژی تیرۆریان كردووه كه هه‌ردوو لا به پێداگری له‌سه‌ر پێویستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ، له‌سه‌ر گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ حه‌له‌ب رێككه‌وتن.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس كه بابه‌تی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌رانی هه‌ردوو وڵات بووه، ئه‌ردۆغان ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات زانیاری داوه پوتین، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ورده‌كاری ئه‌م بابه‌ته بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.