له جه‌رابلوس هێرشكرایه سه‌ر سوپای توركیا
K24 – هه‌ولێر
له رۆژئاوای جه‌رابلوس هێرشكرایه سه‌ر سوپای توركیا و سه‌ربازێك برینداربوویه.
سوپای توركیا به به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له رۆژئاوای جه‌رابلوس هێرشكرایه سه‌ر هێزه‌كانیان كه له ئه‌نجامدا سێ سه‌رباز به سووكی برینداربوونه و تانكێكیشان زیانی به‌ر كه‌وتووه.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن توركیا له‌سه‌ر زاری په‌یامنێری خۆی له جه‌رابلوس رایگه‌یاند هێرشه‌كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
به پێی به‌یاننامه‌ی سوپای توركیا، تانكێكیان له رۆژئاوای جه‌رابلوس كه‌وتووه به‌ر هێرشی گرووپێكی چه‌كدار كه باس له ناوبردنی گرووپه‌كه كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی گرووپه‌كه ئاشكرا بكات، ته‌نیا ئاماژه به‌وه داوه كه گروپێكی تیرۆریستی بووه.