بەرھەمی كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی دابەزیووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بازرگانی رووسیا لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ئاستی بەرھەمھێنانی كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی بەرێژەی 3.8% كەمیكردووە.

وەزارەتی بازرگانی رووسیا لەراپۆرتی ئەم مانگەیدا بڵاویكردوە، گەورەترین كۆمپانیای گازپرۆم لە روسیا كەتایبەتە بە بەرھەمھێنانی غاز ئاستی بەرھەمھێنانی لە مانگی تەمموزەوە بەرەوە دابەزین چووەو بۆ ئەمساڵ لەرێژەی 3.8% كەمیكردووە.

وەزارەتی بازرگانی رووسیا ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرھەمھێنانی غاز لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوه‌كو مانگی تەمموز گەیشتۆتە دوو 223 ملیار مەتر چوارگۆشەو بەرێژەی 4.2% بە بەراورد بەساڵی رابردوو كەمیكردووە.