ریال مه‌درید دیسان له كریستیانۆ بێبه‌ش ده‌بێت
ریال مەدرید لە دووەم یاری وەرزێ نوێی لا لیگا، لە کاتێکدا میوانداریی سێلتاڤیگۆ دەکات لە تواناکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ھێرشبەری پۆرتوگالی یانەکەیان بێبه‌ش ده‌بن.
ئەمشەو له كاتژمێر 9:15 خوله‌ك خولەک بە کاتی باشووری کوردستان، لە نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بیرنابیۆ، شاھانەکان میوانداریی سێلتاڤیگۆ دەکەن، لەم یارییەشدا رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بە ھۆی پێکانەکەیەوە بەشداری ناکات.
كریستیانۆ له یاریی فیناڵی یۆرۆی 2016 له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا تووشی پێكان بوو، به‌مه‌یش نزیكه‌ی دوو مانگه نه‌یتوانیوه به‌شداریی له هیچ یارییه‌كی ریال مه‌دریدیدا بكات.