لە كەركووك خۆپێشاندانە

"بەڵێنمان پێدەدەن و جێبەجێی ناكەن"
kurdistan24.net

K24 – كەركووك

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركووك لەبەرامبەر وەرنەگرتنی مووچەكانیان خۆپێشاندانیان ئەنجامدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەو كارمەندانە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون و ژمارەیان 300 كەسە، بەڵام ماوەی 9 مانگە مووچەكانیان پێنەدراوە، لەم خۆپێشاندانەدا داوا دەكەن لە ماوەیەكی نزیكدا مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت".

یەكێك لە بەشداربووانی خۆپێشاندانەكە بە كوردستان24 گوت: "چەندین جارە داوای مووچەكانمان دەكەن ھەر پێمان دەڵێن ئەمڕۆ نا سبەی داواكەشمان جێبەجێ ناكرێت كە مووچە مافی خۆمانە پێمان بدرێت، بێزاربووین ھێندەی بەڵێنمان پێبدەن و جێبەجێی نەكەن".