سەعدی پیرە: حکوومەتی عێراق لاری لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم نییە

"بەغدا پابەندی دەستوور نییە، ھەموو مافێکی کوردیان پێشێل کردووە، بۆیە کورد ناچارە بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆی بدات"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4d16ac5c-ab7d-48af-aba8-4f12a846c1bd/sahdi%20pera%20bagdad.ism/manifest

K24 - ھەولێر

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نشتمانی کوردستان کە ھاوکات ئەندامی ئەو شاندەی یەکێتی بوو کە بەم دواییە سەردانی بەغدای کرد، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24 رایگەیاند، حکوومەتی عێراق لاری لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم  نییە، تەنیا دەیەوێ بزانێ کەی و چۆن ئەنجام دەدرێت.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیگەیاند، ئەوان راشکاوانە باسیان لەوە کردووە، کە بەغدا پابەندی دەستوور نییە، ھەموو مافێکی کوردیان پێشێل کردووە، بۆیە کورد ناچارە بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆی بدات.