به ڤیدیۆ.. دوو یاریزانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ كوردستان24 ده‌دوێن
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دووه‌مین یاریی وه‌رزی نوێی لالیگای به یه‌كسانبوون كۆتایی پێهێنا، دوای یارییه‌كه دوو یاریزانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌به‌رده‌م میدیاكان كه له نێویاندا كوردستان24ـیش ئاماده بوو، بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه ده‌ربڕی.
ئۆگه‌ستۆ چی ده‌ڵێت؟
فێرناندێز ئۆگه‌ستۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵ و یاریزانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
له وڵامێكی كوردستان24ـدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هەلی زۆریان لەدەستدا و هێرشبەرەکانیان زور بە پەلە بوون، ده‌شڵێت: یانه‌ی ركابه‌ریشمان، به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه یارییان كرد.
ئۆگه‌ستۆی ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا گوتیشی: ئێستا لەسەرەتای خولەکەین و دەجەنگین لەپێناو بەدەستهینانی نازناوەکان. ئێمە رۆژانە مەشقەکانی خۆمان دەکەین و خۆمان بۆ یارییه‌كانی خولی نێوخۆ و ده‌ره‌وه ئاماده ده‌كه‌ین.
بۆچوونی ساوڵ نیگوێز چییه؟
ساوڵ نیگوێزی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید باسی له‌وه كرد كه تیپی به‌رامبه‌ریان، یارییه‌كانی باشیان كرد، ده‌شڵێت: دەبی ئەوەش بزانین ئه‌وانیش بۆ بردنه‌وه له ئێمه یارییان دەکرد.
نیگوێزی ته‌مه‌ن 21 ساڵ و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گوتیشی: پێموایه هۆكاری گۆڵ نه‌كردمان و په‌له‌كردنی هێرشبه‌ره‌كانان هۆكاری یه‌كسانبوونه‌كه‌مان بوو.