پارێزگاری كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه, نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی وڵاتی ئێران بكات, ئه‌م هه‌وڵه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا, كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی كه‌ركووكی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌و پارێزگاری كه‌ركووكیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر نه‌وتی شاره‌كه‌یان به‌تانكه‌ر هه‌نارده بكرێت, ئه‌وا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك پێشتریش رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان رێگه ناده‌ن هیچ تانكه‌ره نه‌وتێك هه‌نارده بكرێت بۆ ئێران، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه, ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووك, كه سه‌ر به‌كۆمپانیاكانی نه‌وتی باكوورن له رێگه‌ی بۆرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركی ده‌كرێت.
به‌رپرسانی به‌غداش ده‌ڵێن: "ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم بگه‌ینه لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت".