له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ریال مه‌درید، مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی كام یانه‌یه؟
یانه‌ی ریال مه‌درید له تیروپشكی وه‌رزی نوێی چامپیۆنز لیگ دیسان له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند كه‌وته هه‌مان كۆمه‌ڵه‌وه و هاوشانی یانه‌كانی لیگا وارشۆی پۆڵه‌ندی و سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی یاریی ده‌كه‌ن.
مێژووی ریال مه‌درید له به‌رامبه‌ر یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كان
ـ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ریال مه‌درید 62 جار رووبه‌ڕووی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆته‌وه، خاوه‌نی 29 سه‌ركه‌وتن، 22 شكست و 10 یه‌كسان بوونه، به‌رگسپییه‌كانی مه‌رید 112 گۆڵیان تۆمار كردووه، 94 جاریش تۆڕی گۆڵه‌كه‌یان هه‌ژێندراوه.
ـ ریال مه‌درید و دۆرتمۆند 10 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، ریال مه‌درید 4 سه‌ركه‌وتن و 3 شكست و 3 یه‌كسانبوونی هه‌یه، زه‌ردپۆشه‌كانی دۆرتمۆند 12 گۆڵیان له مه‌دریدییه‌كان كردووه و 14 گۆڵیشیان لێ كراوه.
ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه پورتوگالییه‌كان
ـ ریال مه‌درید له مێژووی خۆیدا 19 جار رووبه‌ڕووی یانه پورتوگالییه‌كان بۆته‌وه، 12 سه‌ركه‌وتن، 2 یه‌كسان بوون و 5 شكستی هه‌یه، 37 گۆڵی تۆمار كردووه و 25 گۆڵیشی لێ كراوه.
ـ ریال مه‌درید 4 جار به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ لیسبۆنای یانه‌كه‌ی پێشووی كریستیانۆ یاریی كردووه، 2 سه‌ركه‌وتن، یه‌ك یه‌كسانبوون و یه‌ك شكستی هه‌یه، 8 گۆڵی هه‌یه و 4 گۆڵیشی له‌سه‌ر كراوه.
مێژوویی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه پۆڵه‌نداییه‌كان
ـ كوڕه شایه‌كانی مه‌درید 6 جار له به‌رامبه‌ر یانه‌كانی پۆڵه‌ندا یارییان كردووه و له سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، 12 گۆڵیان تۆمار كردووه و 4 گۆڵیشی لێ كراوه.
یه‌كه‌مین یاریی یانه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنز لیگی وه‌رزی 2016 ـ 2017 له 14 مانگی دادێ له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا ده‌بێت.