گۆدین: پێویسته ئاگادار بین، مێسی گه‌ڕایه‌وه
دیێگۆ گۆدین، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئاگاداری یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه كه له گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی ئاگاداربن، ده‌شڵێت: لیۆ ده‌توانێت یارییه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه.
گۆدین له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئۆفاسیۆن)ـی ئۆروگوایی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌بێت له ئێستاوه خۆمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مێسی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئاماده بكه‌ین.
گودین ده‌شڵێت: هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، جگه له مێسی خاوه‌نی چه‌ندان چه‌كی به‌هێزی دیكه‌یه، له‌وانه دی ماریا.
مێسی دوای ئه‌وه‌ی له بڕیاری وازهێنانه‌كه‌ی په‌شێمان كرایه‌وه، له ئێستادا تووشی پێكانێكی سووك بووه، به‌ڵام به گوێره‌ی میدیاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی و به‌شداریی له یارییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی داهاتوو له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای ده‌كات، پاشان له 7 مانگی دادێ تانگۆ رووبه‌ڕووی ڤێنزویلا ده‌بێته‌وه.