ناكۆكی فراكسیۆنه كوردستانییەکان كار ناكاته سه‌ر ئامانجی كورد له به‌غدا
K24 - بەغدا
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵوێستی ناته‌با له‌باره‌ی پرسه جیاوازه‌كان له‌نێوان فراكسیۆنه كوردییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق به‌دی ده‌كرێت، كه هه‌ندێ جار هه‌ست ده‌كرێت ئه‌و ئاراسته دژیه‌كانه، سنووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن، له‌كاتێكدا هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاران ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌ك له حزبه‌كانیان وه‌ربگرن بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ئه‌وان ئازادن، هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دان، ناكۆكیه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئامانجه سیاسیه‌كانی كورد هه‌بێت.