كۆستا نهێنیه‌كی دركاند
دیێگۆ كۆستای هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌ڵێنی به هانده‌رانی یانه‌كه‌ی پێشووی داوه رۆژێكدا بێت بۆ یانه مه‌دریدییه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
كۆستای ته‌مه‌ن 27 ساڵان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسپانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه خۆزگه‌ی ده‌خواست بۆ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بگه‌ڕێته‌وه، ده‌شڵێت: له گه‌واستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ هه‌وڵێكی زۆر هه‌بوو تا بۆ ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنانی دیێگۆ سیمیۆنی بگه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌ری نه‌گرت.
كۆستا گوتیشی: ئه‌گه‌رچی ئێستا ته‌نیا بیر له یانه‌ی چێڵسی ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام رۆژێك دا دێت بۆ یانه مه‌دریدییه‌كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
دیێگۆ كۆستای به ڕه‌سه‌ن به‌ڕازیلی، له هاوینی 2014 له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بلووزه‌وه كرد، له ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵیش 2 گۆڵی تۆمار كرد، ئێستاش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا خۆی بۆ دوو یاریی داهاتوو ئاماده ده‌كات، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دادێ له‌گه‌ڵ ماتادۆره‌كان له یارییه‌كی دۆستانه‌دا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا یاریی ده‌كات، له 5ـی مانگی دادیش له یارییه‌كانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی لیشتشتاین ده‌بنه‌وه.