رێككەوتننامەی یەكێتی و گۆڕان ناكۆكییە نێوخۆییەكانی یەكێتی قوڵتر دەكات

ناكۆكییەكان لە راگەیاندنەكانی یەكێتی رەنگدەداتەوە
kurdistan24.net

K24- سلێمانی

رەنگە رێکكەوتنامەکەی یەکێتی و گۆڕان ناکۆکییە ناوخۆییەکانی یەکێتی بەرەو قوڵتر ببات، راگەیاندنی ئەو حزبە نەیانتوانی بە یەک ئاراستە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكانی ئەم دوایەی ھەرێمی كوردستاندا بكەن، بەپێی زانیارییەکانیش باڵی کۆسرەت رەسوڵ و بەرھەم ساڵح جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی لەو سەرکردایەتیە ھاوبەشەی نێوان گۆڕان و یەکێتی کشاونەتەوە کە لە نێوان ھەردوولا دروست کرابوو.