راهێنه‌ری ئۆروگوای قسه‌ی سه‌یر له باره‌ی مێسی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به گۆڵێكی مێسی له ئۆروگوای برده‌وه، ئۆسكار تابارێز سه‌رسوڕمانی له ئاستی مێسی ده‌ربڕی و ده‌ڵێت: تانگۆ له‌گه‌ڵ مێسی، یاریكردنی له‌گه‌ڵ سه‌خته.
ئۆسكار تابارێز، راهێنه‌ری ئۆروگوای له پرێس كۆنفرانسێك، دوای شكستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆر سه‌خته بتوانیت وه‌سفی تانگۆ بكه‌یت كاتێك مێسی سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات.
تابارێز كه ئێستا تووشی ئیفلیجی بووه و به دارشه‌قه و عاره‌بانه راهێنه‌رایه‌تی ئۆروگوای ده‌كات، ده‌ڵێت: مێسی جیاوازه و له‌سه‌رووی هه‌موو یاریزانێكه كه نا‌توانیت لێی تێبگه‌یت و من وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك ده‌یبینم.
تاباریز، گوتیشی: له‌م یارییه یاریزانانی تانگۆم زۆر سه‌یر بینین، هه‌ستم كرد هه‌موویان ده‌یانه‌ویست پشتگیری مێسی بكه‌ن، كۆششیان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه چیتر مێسی نیگه‌ران نه‌كه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای له یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئامێریكای باشوور، به 13 خاڵ و جیاوازی خاڵێك له‌گه‌ڵ ئارجێنتینای پێشه‌نگ خانه‌ی دووه‌می گرتووه.