مۆرینهۆ له 2017 گریزمانی ده‌وێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بریتانیا ئاشكرای ده‌كات كه مۆرینهۆ له ئێستاوه پلانی بۆ كڕینی گریزمان داڕشتووه و ده‌یه‌وێت له 2017 ئه‌م یاریزانه ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بڕفێنێت.
پێگه‌ی گاردیانی بریتانیا رایگه‌یاندووه كه مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو، گریزمان بكاته شوێنگره‌وه‌ی واین روونی، به‌وپێیه‌ی ته‌مه‌نی كوڕه زێرینه‌كه‌ی مانچێسته‌ر به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه و گریزمانیش له هه‌ڕه‌تی لاوی و ئاستبه‌رزیدایه.
گریزمانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له 2016 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا گه‌یشته فایناڵی چامپیۆنز لیگ و یۆرۆ، سه‌ره‌ڕای ئاستێكی به‌رز، به‌ڵام له هه‌ردووكیان شكست بووه به‌شی.