10 كارمەندی گومرکی پەروێزخان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر دەكرێن
K24 - ھەولێر
ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران رایانگەیاند، 10 کارمەندی گومرکی خاڵی سنووری پەروێزخان بە تۆمەتی گەندەڵیی دارایی دەستبەسەر کراون.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند: "رۆژی هەینی ٢ ئەیلوول، ئەم 10 کارمەندە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و بۆ زیندانی (دیزلئاباد) لە کرماشان گوزراونەتەوە.
بەپێی هەواڵەکە، ئەم کارمەندانەی گومرکی پەروێزخان، زیاتر لە دوو ملیار تومەن پارەی حکوومەتیان بە ھەدەر داوە و رێگەیانداوە 800 تەن کحولی سپی و چەندین تەن کاڵای قاچاخی دیکە لە رێگەی ئەم خاڵە سنووریەیوە، بە قاچاخ هاوردەی ئێران بکرێ.
تەسنیم، لە زمان بەڕێوەبەری گومرکی پەروێزخانەوە لە هەواڵێکی دواتردا رایگەیاند: "ئەم گەندەڵییە بۆ ساڵانی 2012 و 2013 دەگەڕێتەوە و سکاڵاکەش لە لایەن بەرپرسی ئێستای گومرکی پەروێزخانەوە تۆمارکراوە.