یانه‌ی هه‌ندرێن؛ راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی به میدیاكان ناساند
K24 - هه‌ولێر:
پێشتر كوردستان24 ئاشكرای كرد بوو كه ته‌ها قادر ده‌بێته راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی هه‌ندرێن، ئه‌مڕۆش به فه‌رمی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه به میدیاكان ناسێندرا.
ته‌ها قادر، ساڵانێكی زۆره به‌هۆی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرایه‌كه‌ی له كاری راهێنه‌رایه‌تی دووركه‌وتۆته‌وه، پێشتریش له خولی نایاب راهێنه‌ری یانه‌ی ئاڵا بووه و ئه‌مساڵ بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017 جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ندرێنی له‌ده‌ستدا ده‌بێت و شوێنی دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ری پێشووی هه‌ندرێن ده‌گرێته‌وه، كه ئێستا ئه‌وه‌ی دووه‌میان په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كردووه.
ته‌ها قادر، له ماوه‌كانی رابردوو، له یارییه‌كانی كۆپا ئامێریكا و یۆرۆی 2016 شرۆڤه‌كاری وه‌رزشی كوردستان24 بوو.