له حه‌له‌ب هێزه‌كانی رژێم چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن ئابڵۆقه ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر
حكوومه‌تی سوریا و چالاكوانانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاند هیزه‌كانی حكوومه‌ت له ناوچه‌كانی باكوری حه‌له‌ب پێشره‌وییان كردووه بۆ ئابڵۆقه‌دانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو شاره‌كه.
به‌پێی هه‌واڵیكی ئاژانسی ئاسۆشه‌یتد پرێس، پێشڕه‌وی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت مانگێك پاش ئه‌وه‌ی دێت كه گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین ئه‌كادیمی سه‌ربازی له باشووری حه‌له‌ب گرت و رێڕه‌ویكیان بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان بۆ ناو شاره‌كه كرده‌وه، كه پێشتر حه‌له‌ب سه‌نته‌ری بازرگانی سوریا بووه.
ئاژانسی سانا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی رایگه‌یاند هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌كادیمی ئارمامێنت گرتووه و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانیان له ناوچه بۆ سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌یه‌كی ته‌واو به‌سه‌ر چه‌كداران له حه‌له‌ب.
راونگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆك كه باره‌گاكه‌ی له بریتانیایه، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌كادیمی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه پشتڕاست كرده‌وه.