ڤاڤرینكا و كی نیشیكۆری بردیانه‌وه
له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی كراوه‌ی ئامێریكا، تێنسزانه‌كانی ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پۆلێنكراوی جیهانی سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد و خۆیان گه‌یانده قۆناخی داهاتوو.
كی نیشیكۆری تێنسزانی ژاپۆنی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می جیهانی به ئه‌نجامی 3 سێت به‌رامبه‌ر سێتێك له نیكۆلا ماهۆی تێنسزانی فره‌نسای برده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش بریتی بوون له (4 ـ6)، (3ـ 6)، (7ـ6)، (2 ـ6).
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، ستان ڤاڤرینكای تێنسزانی سویسرا و پۆلێنكراوی سێیه‌می جیهانی له‌گه‌ڵ دانیال ئیڤانزی تێنسزانی بریتانیا به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به 3 سێت به‌رامبه‌ر 2 سێت به‌سوودی ڤاڤرینكا كۆتایی هات.
بڕیاریشه له كات 9:00ـی ئه‌مشه‌و به كاتی باشووری كوردستان، رافائێل نادال، تێنسزانی ئیسپانیا و پۆلێنكراوی چواره‌می جیهانی رووبه‌ڕووی لۆكاس بۆیی فره‌نسی ده‌بێته‌وه.
پاڵه‌وانییه‌تیی ئه‌مریكای كراوه هاوشان له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی (میلبۆرن، ئوسترالیای كراوه، رۆلاند گارۆس و وێمبڵدۆن) پێیان ده‌وترێت (گراند سلام).
ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه له ڕووی نرخی گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤویۆن و بلیتی یاریگه‌وه به گرانترین نرخ داده‌نرێت، پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه له گه‌وره‌ترین گۆڕه‌پانی تێنس به‌ڕێوه ده‌چێت كه پێی ده‌وترێت (Arthur Ashe) كه جێگه‌ی نزیكه‌ی 24 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه،.