نوێترین زانیاریی له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی مێسی ده‌خرێته ڕوو

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی مێسی نییه و به‌شداریكردنی ئه‌و یاریزانه له یاریی داهاتووی لالیگا له‌ده‌ستی لویس ئێنریكی راهێنه‌ره.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی به‌شداریی له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی بارسێلۆنا كردووه، نووسیویه‌تی: مێسی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا هیچ پشكنینێكی بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه، چونكه دڵنیابوونه كه ته‌ندرووستی سه‌لامه‌ته.
مێسی له دوایین یاریی خۆی له لالیگا له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو تووشی ئازاری ڕانی بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مێسی بڕیاری به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆروگوای دا و گۆڵی سه‌ركه‌وتنیشی بۆ تانگۆ تۆمار كرد، ئێستاش یانه‌كه‌ی مه‌شقه‌كانی بۆ یاریی داهاتووی لالیگا له به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ده‌ست پێكردووه، پزیشكه‌كان رێگه‌یان به مێسی داوه به‌شداریی له یارییه‌كه بكات، به‌ڵام ره‌نگه ئێنریكی له پێناو پشووی زیاتر و دووركه‌وتنه‌وه له‌سه‌ركێشی به‌شداریی به‌م یاریزانه نه‌كات، به‌ڵام بۆ یاریی داهاتوو له چامپیۆنز لیگ له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێلتیك به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات.