تۆپی یه‌كێتی له‌نێوان "ناوه‌ندی بڕیار" و "زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی" دایه
K24 - هه‌ولێر:
كاردانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی نێوخۆیی یه‌كێـتی به‌رده‌وامه، و هه‌ر یه‌كێك له باڵه‌كانی نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆیان به زۆرینه و بڕیار به‌ده‌ست ده‌زانن و ئه‌مه‌ش كێشه‌كانی ئه‌و حزبه‌ی له گرێوه كردووه‌ته گرێ كوێره.
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانیش له فراكسیۆنی سه‌وز رایده‌گه‌یه‌نێـت, ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی چاره‌سه‌ری ده‌وێت، ده‌بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان راده‌ستی جێگری یه‌كه‌می مام جه‌لال بكات.
ئێستا تۆپه‌كه‌ی یه‌كیتێی له نێوان ناوه‌ندی بڕیار و ئه‌و باڵه‌ی كه خۆی به زۆرینه ناساندووه، یاری پێده‌كرێت، به‌ڵام دیار نییه كامیان له كۆتاییدا تۆڕه‌كه ده‌هه‌ژێنێت.
ئه‌و پیاوه، مووه ره‌شه‌كانی سه‌ری له خه‌باتكردن له‌نیو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی سپیكردووه، ئێستاش به ئاشكرا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی چاره‌سه‌ری ده‌وێت، ده‌بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ڕاده‌ستی جێگری یه‌كه‌می مام جه‌لال بكات.
ئێستاش زۆربه‌ی یه‌كێتییه‌كان هاوڕان كه غیابی مام جه‌لال، ته‌شه‌نه‌ی به باڵه‌كانی یه‌كێتێی كردووه، پێشیانوایه تا كۆنگره نه‌به‌سترێت، كێشه‌كان كۆتاییان نایه‌ت.
له سه‌ره‌تاوه یه‌كێتیی له یه‌كگرتنی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران، بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیست، هێلی گشتی دروستبوو، ته‌مه‌نی یه‌كێتیی 41 ساڵه، تا ئێستا چه‌ندین جار جیابوونه‌وه و پێكهێنانی باڵی جیاواز له‌نێو ئه‌م حزبه ڕوویانداوه.
- له ساڵی 1979 به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست جیابوونه‌وه و حزبی سۆسیالیستیان پێكهێنا.
- دواتر له‌ساڵی 1985 مه‌لا به‌ختیار و هه‌ندێك له ئه‌ندامانی دیكه جیابوونه‌وه و ئاڵای شۆرشیان راگه‌یاند.
- له‌ساڵی 2006 تاكو 2009 باڵی ریفۆرم و ڕه‌وتێكی دیكه به‌ناوی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموكراسی (ڕه‌گ) دروستبوو.
- له ساڵی 2009 نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتیی جیابوویه‌وه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی راگه‌یاند.
ئێستاش به‌شێك ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی پێیانوایه هه‌ر كه‌سێك رێگای جیاوازیش بگرێته به‌ر، له كۆتاییدا بۆ باوه‌شی یه‌كێتیی ده‌گه‌ڕێته‌وه.