ئۆباما و پوتن لەبارەی سووریاوە رێککەوتن

K24 - ھەولێر

باراک ئۆباما و ڤلادیمێر پوتن لەسەر بەردەوامی گفتوگۆییەکان لەبارەی سووریا رێککەوتن.

دوای ئەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و رووسیا نەیانتوانی بگەنە رێککەوتنێک لەبارەی سووریا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، ئۆباما و پوتن لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە لووتکەی جی20 لە هانگچۆ کۆبوونەوە و گەیشتنە ئەو رێککەوتنەی، بەردەوامی بە گفتوگۆییەکان بدەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە تەواوی سووریا.

پێشتر ئۆباما رایگەیاندبوو، جیاوازی گەورە لەنێوان واشنتۆن و مۆسکۆ سەبارەت بە قەیرانی سووریا هەیە.