وەزیری پەروەردە: ساڵانە 10 ھەزار مامۆستا مۆڵەت وەردەگرن
K24 - ھەولێر
وەزیری پەروەردە رایدەگەینێت ئەوەی لە راگەیاندنەکان لەبارەی وازهێنانی قوتابی و مامۆستایان لە پرۆسەی خوێندن بڵاودەکرێتەوە راست نیە و زیادەڕۆیی تێدا دەکرێت، دەشڵێت بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیان بەهۆی بابەتی پەیوەست بە خۆیان دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە.ئاشکراشی دەکات ساڵانە بە هۆی جۆراوجۆر نزیک 10 هەزار مامۆستا مۆڵەت وەردەگرن.