ئه‌ردۆغان دیارییه‌ك پێشكه‌ش به ئۆلاند ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كتێبێك له‌باره‌ی كوده‌تای 15 ته‌موز پێشكه‌ش به هاوتا فه‌ره‌نسه‌وییه‌كه‌ی فرانسوا ئۆلاند ده‌كات كه تێیدا ورده‌كارییه‌كانی كوده‌تای سه‌ربازی 15 ته‌موز به زمانی فه‌ره‌نسه‌وی نووسراوه و باس له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ماوه‌ی كوده‌تای سه‌ربازی ده‌كات كه له شاره جیاوازه‌كانی توركیا له‌نێوان كوده‌تاچییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا و خه‌ڵك به‌ره‌نگاری كوده‌تاچییه‌كان بووه‌وه.
ئه‌ردۆغان پاش كۆبوونه‌وه‌ی چوار قووڵی له‌گه‌ڵ ئۆڵاند، ئه‌نگێلا مێركل و ماسیۆ رێنزی، كتێبه‌كه پێشكه‌ش به ئۆلاند كرد، كه كۆبوونه‌وه‌ی چوار قووڵی له په‌راوێز لوتكه‌ی سه‌ردانی جی بیست له چین به‌ڕێوه‌چوو.
زانیاری و ورده‌كارییه‌كانی كوده‌تا له كتێبه‌كه‌دا كۆ كراوه‌ته‌وه كه باس له پلانی كوده‌تاچییه‌كان و هه‌وڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی توركیا ده‌كات.
له به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به جه‌ماعه‌تی گوله‌ن خراوه‌ته‌ڕوو كه رێبه‌ره‌كه‌ی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به پلاندانه‌ری سه‌ره‌كی كوده‌تا تۆمه‌تبار كراوه و توركیا داوای راده‌ستكردنی له ئه‌مریكا ده‌كات، كه بۆ ماوه‌ی 17 ساڵه له‌و وڵاته نیشته‌جێ بووه.