بزانه كریستیانۆ بۆ یاریی داهاتوو چه‌ند خوله‌ك یاریی ده‌كات؟
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ به‌شداریی یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام به ته‌واوه‌تی نا.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، كریستیانۆ به ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه، به‌ڵام زێدانی راهێنه‌ر نایه‌وێت سه‌ركێشی پێ بكات.
ماركا ئاشكرای كردووه كه زێدان و كریستیانۆ له‌سه‌ر یاریی داهاتووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا رێككه‌وتوون كه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ته‌نیا 60 خوله‌ك یاریی بكات.
كریستیانۆ له فیناڵی یۆرۆی 2016 تووشی پێكان بووه و تا ئێستا به‌شداریی هیچ یارییه‌كی نه‌كردووه، له دوو گه‌ڕی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی لالیگا بێبه‌ش بوو، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا بگه‌ڕێته‌وه.