رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت: ئه‌وه‌ی كه سه‌ر به ئاكه‌په نه‌بێت كراوه‌ته ئامانج
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی جمهورییه‌تی توركی له راپۆرتێكدا باس هه‌ڵپه‌ساردن نزیكه‌ی 12 هه‌زار مامۆستا ده‌كات كه تۆمه‌تباركراون به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، كه پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی نه‌یارانی حكومه‌ت له كه‌رتی گشتی خێراتر بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رێنمانی بۆ وه‌زاره‌ته‌كان ده‌رچووه.
هه‌ڵپه‌ساردنی 11 هه‌زار و 285 مامۆستا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل په‌كه‌كه به‌رده‌وامه كه تا ئێستا پێنج هه‌زار ئاگاداركردنه‌وه بۆ مامۆستایان چووه و له ئیزمیر و قونیه و ئه‌سكیشه‌هیر لێپرسینه‌وه دژی ئه‌و مامۆستایانه ده‌ستیپێكردووه.
پاش ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌رچوو، حكوومه‌تی توركیا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی خاوێنكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی نزیك له په‌كه‌كه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد كه وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌شی به‌خۆوه ده‌گرێت و رێنمایی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رچووه.
كامه‌ران كاراجا سه‌رۆكی گشتی سه‌ندیكای مامۆستایان به مانگرتن له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند ملیۆنێك خوێندكار به بێ مامۆستا ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی دوورخستنه‌وه‌ی كه‌سانی سه‌ر به جه‌ماعه‌تی گوله‌ن، هه‌ڵپه‌ساردنی 11 هه‌زار و 285 مامۆستا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، گه‌نگه‌شه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا كاروباری تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی مامۆستایان به هێواشی به‌ڕێوه ده‌چێت. تا ئێستا پێنج هه‌زار مامۆستا ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
ته‌نیا له ئامه‌د چوار هه‌زار مامۆستا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌ڵپه‌سێردراون.