لاپۆرتا: خه‌ریك بوو مێسی ببێته قوربانی
خوان لاپۆرتا، سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا نهێنییه‌ك له باره‌ی مێسی ده‌دركێنێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات خه‌ریك بوو مێسی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئیداره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ببێته قوربانی.
لاپۆرتا، له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی شه‌قامێك له شاری بارسێلۆنا به نێوی (یوهاین كرۆیف) ده‌ڵێت: كاتێك مێسی كێشه‌ی باج و دادگای هه‌بوو، هیچ كه‌سێكی ئیداره‌ی بارسێلۆنا به كردار پشتگیری خۆی له مێسی نه‌كرد.
لاپۆرتا گوتیشی: ئیداره‌ی بارسێلۆنا ئه‌وه‌نده كه‌مته‌رخه‌م بوون، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ مێسی ئاماده نه‌بوون بچنه به‌رده‌م دادگاش.
سه‌رۆكی پێشووی بارسا گوتیشی: سووپاس بۆ خوا مێسی به‌هۆی لێزان و پاكی خۆی له كێشه‌كان رزگاری بوو، ئه‌گه‌رنا نزیك بوو له‌وه‌ی مێسی ببێته قوربانی.
لاپۆرتای ته‌مه‌ن 53 ساڵ، له پاڵ ئه‌وه‌ی كه وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌رزشی ناسێنراوه، هه‌ڵبه‌ت سیاسه‌تمه‌دارێكی ناوداری ئیسپانیاشه، یه‌كێكیشه له پارێزه‌ره دیاره‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌و له 2003 به سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هه‌ڵبژێردرا و زۆرترین ده‌ستكه‌وتیشی بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له 2010 شوێنه‌كه‌ی بۆ ساندرۆ ڕۆسێل چۆل كرد، دواتریش جله‌وی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه كه‌وته ده‌ستی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ.