پێشمەرگەكان داوای نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەخۆیان دەكەن
K24 - ھەولێر
پێشمه‌رگه‌یه‌ك له پێناوی پاراستنی خاكی كوردستان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت، پزیشكه‌كانیش ته‌نیا ماوەی 8 كاتژمێر ژیانی بۆ داده‌نێن، به‌ڵام دواتر خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌نێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردن، ئێستا تا راده‌یه‌ك ژیانی جێگیره، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ش داوا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌گه‌كان بكه‌نه‌وه.