55 ساڵ بەسەر ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول تێدەپەڕێت
K24 - ھەولێر
پەنجا و پێنج ساڵ بەسەر شۆڕشی ئەیلوولدا تێدەپەرێت، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشمەرگەکانی ئەو شۆرشەی پشتگوێ خستووە و بەهۆی قەیرانی دارایی و نەدانی مووچەکەیان گلەیی لە حکووومەت دەکەن ئەوان لە رێگەی کوردستان24 نەهامەتییەکانیان دەخەنەڕوو.
شۆرشی ئەیلوول 11 ئەیلوولی ساڵی 1961 بە رابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی دەستیپێکرد و ئەنجامەکەی بەیاننامەکەی 11 ئازار بوو کە تێدا بۆ یەکەمجار حکوومەتی ئەو کاتەی عێراق دانی بە تەواوی مافەکانی گەلی کورد دانا، بەڵام ئێستە پێشمەرگەکانی ئەو شۆرشە پشتگوێی خراون.